مووشەکی بەهێزتر لە “خێرایی دەنگ” ی ( ئاڤانگارد ) ی رووسی بە شێوەی فەرمی درایە سوپای رووسیا

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری رووسیا و سێرگەی شویگوو وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ڤلادمیر پۆتنی سەرۆکی رووسیایان ئاگادرا کردۆتەوە ، کە یەکەم سەکۆی مووشەکی ئاڤانگارد کە خێراییەکەی لە سەروی دەنگەوەیە ، لە کاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی رۆژی هەینیەوە دراوەتە سوپای رووسیا و ئامادەیە بۆ بەرگری وڵاتەکەی .

 

نزیک بە سالێک لەوەپیش دەسەڵاتی رووسیا ڕایگەیاندبوو چەند سەکویەکی مووشەکی ( ئاڤانگارد ) لە دەوروبەری شاری ( ئوورنبوورگ ) لە باشووری رۆژئاواتت رووسیا جێگیر دەکرێت .

 

هەر ئەوکات پۆتن ڕایگەیاند ، خێرایی ئەو مووشەکانە لە سەروی خێرایی دەنگەوەیە و هیچ مووشەکێکی تر ناتوانێت بیپێکێت .

 

Back to top button