دواین زانیاری لەبارەی بۆچوونی پارتی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵك و پەرەماندا

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیای گۆڕان و یەكێتی، گۆڕان لە كۆبوونەوەی جڤاتی دا گوتوویەتی كە بەهیچ شێوەیەك قبوڵناكەین و رێگا نادەین سەرۆك لەناو خەڵك هەڵبژێردرێت و گۆڕان لەكۆبوونەوەی جڤاتەكەی پێداگری دەكات لەوەی كە دەبێت سەرۆك لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پارتی پێداگرە لەسەر هەلبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵك.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان، پێداگرە لەسەر سیستەمی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵك و پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵكدا بۆچوونیان نەگۆڕاوە پێداگرن لەوەی سەرۆك لەناو خەڵك هەڵبژێردرێت،

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، لەلای پارتی چارەسەری كێشە سیاسەكان ئەولەویەتە، پارتی پێی وایە هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو پەرلەماندا هەرگیز نابەسترێتەوە بە پرۆسەی سیستەمی پەرلەمانی یان سەرۆكایەتی بەڵكو ئەمە زیاتر خزمەت بە پرۆسەی دیموكراسی دەكات، وە پارتی لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانی دایە، بەڵام  پارتی لەگەڵ ئەوە نیە سەرۆك لەلایان پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

 

Back to top button