تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مەقادیشۆ 90 کوژراوی لێکەوتەوە

 

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو لە موقادیشۆی پایتەختی سۆمالی 90 کەس بوونە قوربانی و بە دەیان کەسیش بریندار بوون .

 

ئاژانسی رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت رۆژی شەممە تەقینەوەیەک لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆمالی لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس بووبە هۆی کوژرانی 90 کەس و بریندار بوونی دەیان کەس لە خەڵکی سڤیل .

 

هاوکات ئاژانسی فەڕەنسی باس لە وە دەکات بە پێی ئاماری نەخۆشخانەکان ، بریندارەکان گەیشتۆتە 70 کەس

 

وەک وەزارەی دەرەوەی سۆماڵ ڕایگەیاندووە زۆربەی کوژراوەکان خوێندکاری زانکۆ بوون و 17 پۆلیس چەند گەشتیارێکی بیانیش لە ناو کوژراوەکان دان .

Back to top button