هەناردەی نەوتی کێڵگەی ناسریە ڕاگیرا
خۆپیشاندەران ڕێگاکان دادەخەن و ناهێڵن نەوتی کێڵگەی ناسریە هەناردە بکرێت .
رۆژی شەممە خۆپیشاندەارن پێش ئەوەی دەوامی فەرمی کێڵگە نەوتیەکان دەست پێبکات ، سەرێێی هاتووچۆی کارمەندان دەگرن ، بۆیەش کاری کێڵگەی نەوتی ناسریە دەوەستێت و هیچ بڕە نەوتێک هەناردە ناکرێت .
لە ئێستادا خۆپیشاندەرانی عێراقی بە پلانی تایبەتەوە دێنە سەرشەقام و دەیانەوێت سەرچاوە داهاتەکانی بەرپرسان دابخەن ، چوونکە پێیان وایە ئەو داهاتە تەنیا دەچێتە قاسەی بەرپرسانەوە و لە پێنا و بەرژەوەندی عێراقیەکان خەرج ناکرێت .