کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی خۆی بۆ دیاریکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا دەربڕی

 

بە پێی هەواڵی ( ئیسنا ) عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری خامنەیی لە بەشی نێودەوڵەتیدا لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ شیخی عەشیرەکانی عەرەب لە سووریا گوتوویەتی دیاریکردنی ناوچەیەکی ئارام لە لایەن بێگانەکانەوە و بە دەستتێوەردانی دەرەکی لە سووریا یان هەر وڵاتێکی تر لە لایەن ئێرانەوە قابیلی قەبووڵ نییە .

 

قسەکانی عەلیئەکبەر ویلایەتی وەک چاودێرانی سیاسی باسی دەکەن جۆرێک لە گەڕەشە بووە بۆ شێخەکانی عەرەب کە لەم ماوەدا ویستویانە لە کوردەکانی رۆژئاوا نزیک ببنەوە

Back to top button