ئه‌م دوو كادیره‌ی كۆمه‌ڵ چۆن ئازادكراون

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ 18/12/2016 ماڵپەڕی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ئازادكردنی دوو كادیری حزبه‌كه‌یانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كە بەكاری تیرۆرستی تۆمەتبارن و تا ئێستاش دۆسیه‌كه‌یان یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌.

له‌ 27 حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ کادیرێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان به‌ناوی (رێبوار وریا ساڵح) به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گای كه‌ناڵی رووداو له‌هه‌ولێر ده‌سگیركرا، دواتر له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناوی چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی له‌ حزبه‌كه‌ هێنا.

ئه‌مرۆش به‌ بڕیاری دادگا و به‌كه‌فاله‌ت كردنیان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (سەعدی مستەفا و سەرهەد عوسمان) ئازاد کراون کە ماوەی 170 ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراون.

Back to top button