سوودەکانی خواردنی کاڵەك

١- دابەزینی کێشی لەش:
کاڵەک جگه لەوەی چەوری تێدا نییە، خاوەنی کۆمەڵێک مەتریالی بەسوودە بۆ پاک کردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش. ئەم مەتریالانە چالاکی دەرونی جەستە زیاد ئەکەن و لە ئاکامدا کێشی لەش دائەبەزێت.

٢- بەرگری لە بەرز بوونەوەی گوشاری (زەختی) خوێن:
ئەم میوەیه پوتاسیۆمی تێدایه و ئەبێته هۆی دابەزینی ڕادەی سودیۆم لە لەش دا و لە ئاکامدا گوشاری خوێن کۆنتڕۆل ئەکرێ و بەرز نابێتەوە. هەر بۆیه خواردنی ئەم میوەیه ڕاستەوخۆ ئەبێته هۆی تەندروستی دڵ.

٣- بەهێز کردنی ئێسک و ددانەکان:
ئەم میوەیه پڕە لە کالیسیۆم. کالیسیۆمیش بۆ بەهێز بوونی ئێسک و ددان پێویسته. کەوابوو خواردنی کاڵەک بەرگیری ئەکات لە بۆش بوونەوەی ئێسک و ئازارەکانی ددان.

Back to top button