کێشەی ڤیداڵ و بارسێلۆنا قوڵتر دەبێتەوە

یانەی بارسێلۆنا رەخنە لە ئەلێکس ڤیداڵ دەگرێت و  بە هەوڵدان بۆ راکردن لە یانەکە تاوانباری دەکات..

ئەمەش پاش ئەوەی ڤیداڵ لە چەند دیمانەیەکدا ئەوەی نەشاردبووەوە دڵخۆش نیە لە بارسا و بیر لە جێهێشتنی دەکاتەوە، کێشەکەش گەورەتربوو کاتێک  بۆ رادیۆی ئەی دی ئێنی وڵاتەکەی وتی بارسێلۆنا ٢.٤  ملیۆن  یۆرۆی قەرزارە و نایداتەوە  هەربۆیە سکاڵای تۆمارکردووە.

دوابەدوای ئەوەی هەواڵی نزیک بوونەوەی گەڕانەوەی بۆ ئینتەرمیلان بڵاوکرایەوە  یانەی بارسێلۆنا هاتە دەنگ  دەنگ. بلەوگرانا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە

“ئەمە کەیسێکی سەیری مێژووە. کەسێک قەرزێکی تۆی لابێت و وا هەست بکەیت رێزت لێنەگیراوە بەڵام شەش مانگ بە بێ دەنگی بمێنیتەوە و هیچ نەڵێیت دواتر لەناکاو بڵێیت لەماوەی ٢٤ کاتژمێر پارەکەم دەوێت ئەمەش تەنها دوای ئەوەی یانەیەکی دیکە گرنگی پێدابیت.”

میدیا ئیتاڵیاش باسی لەوە کردووە ڤیداڵ سوورە لەسەر پەیوەندیکردن بە ئینتەر لەپێناو یەکگرتنەوە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەر کە پێشتر لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤ بەیەکەوە کاریان کردووە.

Back to top button