سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پيرۆزبايى له مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانه‌وه، پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و داهاتووى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان خواست.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/12/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها پیرۆزباییى به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و ته‌واوى سه‌ركرده و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌یان خواست.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به كار و خه‌بات و ڕۆڵى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له ژیان و پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانینى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌پێناو ته‌بایى و كارى پێكه‌وه‌ییى لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و ستایشى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێزیان و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى دووپات كرده‌وه.