ھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات دوای تەواوبوونی پشووەکان دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات .

بەپێی چەند زانیارییەک کە دەست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) کەوتووە ، بڕیارە دوای کۆتایی ھاتنی پشووە فەرمییەکان و لەناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت .

بەپێی زانیارییەکان ئەو مووچەیەی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ دابەش دەکرێت ، مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ دەبێت.

ھەروەھا وەزارەتی دارایی و ئابووری ھاوشێوەی مانگەکانی مووچەکە بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو دابەش دەکات.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

 

Back to top button