لاهور جەنگی خەلاتێكی خودایە بۆ پارتی
ماوەیەكە پەیچ و میدیا بێسەرو بەرەكان، خەركی ختوكەدانی دژایەتی پارتین كە پێكهاتەی ئەدەبیاتەكەی مێژووێكی رەشی هەیە لە فەرهەنگی سیاسی كوردستاندا و دواجار زۆر كەسی تووشی نسكۆ و شكەستی قۆڵكرد لەم مێژووەدا
ماوەیەكە پەیچ و میدیا بێسەرو بەرەكان، خەركی ختوكەدانی دژایەتی پارتین كە پێكهاتەی ئەدەبیاتەكەی مێژووێكی رەشی هەیە لە فەرهەنگی سیاسی كوردستاندا و دواجار زۆر كەسی تووشی نسكۆ و شكەستی قۆڵكردووە، بەڵام ئەو جۆڕە میدیا و پەیچە سێبەرە، كە لە دونیای نوێدا خەریكی نەخشكردنی سەردەمی نوێن، دەیانەوێت وێنەیەكی تر دژایەتی پارتی پێشان بدەن، ئەویش لاهور جەنگیە، گوایە سەردەمێكی تری، سەركردایەتی دژایەتی پارتی دەستی پێكردووە، بەڵام لەبنەرەتدا لاهور جەنگی باشترین كەسایەتی بەرجەستەیە بۆ پارتی كە بەم جۆڕە كەسایەتیە بیەوێت ركابەرەكانی تووشی نسكۆی زیاتر بكات، چونكە خاڵە لاوازەكانی لاهور جەنگی ئەوەندە زۆرە كە زۆر بە ئاسانی لە قیرە قیرەکانی دژایەتی پارتی دا راكێشی بكەی بۆ وێرانكردنی ناوەخۆی حزبەكە، ئەوەی زەرەیەك لە سیاسەتدا سەر دەربكات، دەزانێت كەسایەتی لاوازی سیاسی لاهور جەنگی و ئەدەبیاتی سیاسی ئەو كەسە هیچ رۆشنایەكی كرداری تێدا نیە كە یەكێتی لەو یەخسیر بوونەی رزگار بكات، یەكێتی تەنها كۆنگرەی لەناو خۆیدا ئەنجام داوە، بەلام لەبیرچووە لەناو كۆمەڵگەدا گیرۆدەی بریندار كردنی ویژدانی نەتەوەیە لە 16ی ئۆكتۆبەر، ئەو رووداوە بەسە بۆ ئەوەی لەوە تێبگەیت سەردەمی دوای كۆنگرەی چوار ئاسان ترین رێگایە، كە تێیدا مراهیقە سیاسیەكانی پەڵكێشی بەردەم گەورەترین بەرپرسیاریەتی بكەیت، لەبەردەم گەلی كوردستان..
لاهور جەنگی لاوازترین و بێ مێژووترین و هەڵەشەترین كەسایەتی سیاسیە
لاهور جەنگی لاوازترین و بێ مێژووترین و هەڵەشەترین كەسایەتی سیاسیە، بنەمای گەیشتنی بەدەنگی زۆرینەی كۆنگرە لەسەر بنەمایی دژایەتی پارتی دا دارێژراوە، بەڵام هەرگیز ئەوە بەس نیە بۆ كەسێك كە بیەوێت ئیدامە بە ئەو سەرمایە سیاسیە بدات كە دەستی خستووە، راستە بەدەست هێنانی ئاسان بووە بەڵام ئیدامەدانی ئەم سەرمایە ئەستەمە، چونكە سەركەوتنی لاهور جەنگی لە كۆنگرەدا لە پارەیەكی زۆردا سواقدراوە، بەڵام پێش دژایەتی پارتی لاهور جەنگی گەورەترین شەڕی لەبەردەمە كە دەربازبوون لێی ئەستەمە، ئەویش شەڕی بنەماڵەی تاڵەبانیە، بەتایبەتی شەری گۆڕێنی میراتی تاڵەبانیە بۆ جەنگی كە دەبێت بەناچاری لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەنجامی بدات، بەڵام ئایا لەوەدا سەردەكەوێت؟ ئەوە لێدەگەرێن بۆ داهاتوو، بەڵام خۆ ئەگەر سەریش كەوێت، باشترین جۆڕ كەسایەتیە بۆ پارتی، چونكە لاهور جەنگی هەرزەیەكی تورە و بریاردەرێكی بەپەلەیە ھەڵشەیە، كە ئەوەش وادەكات پارتی زۆر بەباشی پەڵكێشی ناو رووداوە سیاسیەكان بكات بێ ئەوەی خۆشی ئاگای لێبێت، چونكە روانگەی لاهور جەنگی پۆپۆلیستیە و هیچ كات سەرلەگەڵ ستراتیژی سیاسی دا دەرناكات.
لاهور جەنگی سیفاتە سیاسیەكانی بەتەواوی پێچەوانەی جەلال تاڵەبانین، لە خاڵی كۆكەرەوەی تاڵەبانی دا پێچەوانەیەكی 180 پلە لە لاهور دا هەیە
لاهور جەنگی سیفاتە سیاسیەكانی بەتەواوی پێچەوانەی جەلال تاڵەبانین، لە خاڵی كۆكەرەوەی تاڵەبانی دا پێچەوانەیەكی 180 پلە لە لاهور دا هەیە، ئەوەش وادەكات رۆژانە یەكێتی لە حەجمی مانەوەی خۆیدا لە ئیتارێكی بچووكتر بگیرێت، لاهور زۆر بەئاسانی تۆمەتی بۆ كەسایەتیەكانی ناو یەكێتی هەڵدەبەستێت و تەسفیەیان دەكات، وە لە تێروانینی ئەودا پاكتاوی سیاسی بوونی هەیە، ئەمەش خاڵی لەناو بردنی یەكێتیە.
بۆیە بەلاتانەوە سەیر نەبێت ئەگەر بلێین لاهور خەڵاتێكی خودایە بۆ كۆتایی هێنان بەیەكێتی ئەگەر نیازی پارتی كۆتایی هێنان بێت بە میراتی تاڵەبانی کە یەكێتیەکی ئەسیری بەردەم رووداوی 16ی ئۆكتۆبەر و پارچە پارچە بوونە.