بەتێكدانی یەكرێزی بەرهەم ساڵحیان كردە سەرۆككۆمار پارتی لەبەر تێكنەچوونی یەكرێزی كورد لاینەبرد

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە، پاش ئەوەی هاوپەیمانی بنیاد كە هادی عامری سەركردایەتی دەكات داوا لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دەكات كە هاوكاریان بكەن لە لابردنی بەرهەم ساڵح لەسەرۆكایەتی كۆمار بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی دەكات”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار دەزگایی میدیای خواكوڕكی راگەیاند لە چەند رۆژی رابردوو  هاوپەیمانی بنیاد لە رێگای نێچیرڤان بارزانی داوا لە پارتی دەكات كە هاوكاریان بكەن لە لابردنی بەرهەم ساڵح بەڵام نێچیرڤان بارزانی لە پێناوی تێكنەچوونی یەكرێزی كوردستان ئەم داوایە رەتدەكاتەوە”.

سەرچاوەكەی دەزگای میدیایی خواكوڕك ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە پارتی لەبەر تێكنەچونی یەكرێزی هێز و لایانەكانی كوردستان لەبەغدا ئامادە نەبوو پاڵپشتی لە لابردنی بەرهەم ساڵح بكەن، ئەمە لەكاتێكدایە، كە یەكێتی لە دانانی بەرهەم ساڵح ئامادە بوو یەكرێزی هێزەكانی كوردستان لە بەغدا لە پێناوی پۆستی سەرۆككۆمار بشكێنێت”.

یەكێتی نیشتمانی لەپێناوی پۆستی سەرۆككۆماری لە كاتی دانانی بەرهەم ساڵح یەكرێزی لایانەكانی تێكدا و هیچ گوێی بەخواستی یەكرێزی گەلی كوردستان نەدا بەڵام پارتی لەپێناوی تێكنەچوونی یەكرێزی لایانە سیاسیەكانی كوردستان ئەو هەنگاوەی نەنا لە لابردنی بەرهەم ساڵح، ئەمە لەكاتێكدایە هاوپەیمانی بنیاد داوایی كردووە، كە پارتی هاوكار بێت لە لابردنی بەرهەم ساڵح و دانانی فواد حوسێن بەسەرۆككۆماری عێراق”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بەیاننامەكەی نێچیرڤان بارزانی 28ی 12ی 2019 بڵاوی كردەوە، لەبارەی دۆخی عێراق و پاڵپشتی بەرهەم ساڵح بۆ ئەوە بوو دڵنیایی بدات لە وەی پارتی پشگیری لە مانەوەی بەرهەم ساڵح دەكات”.

ئەم هەنگاوەی پارتی بۆ هێشتنەوەی یەكرێزی لایانە سیاسیەكانی كوردستان نەبۆتە هۆكاری راگرتنی هێرشە میدیاكانی یەكێتی بۆ سەر پارتی چونكە ئەوان بۆیان گرینگ نیە یەكرێزی لایانە سیاسیەكان تێكدەچێت یان نا، بۆشیان گرینگ نیە كە پارتی لەپێناو یەكرێزی پاڵپشتی بەرهەم ساڵح دەكات، بەڵام سەرچاوەكەی دەزگای میدیایی خواكوڕك دەلێت، ئێمە خاوەن قەزیەن و بۆمان گرینگە كە هیچ دەرفەتێك بەیەكێتی نەدەین یەكرێزی لایانە سیاسیەكانی كوردستان تێكبدات، هەروەها دەشلێت بۆشمان گرینگ نیە كە لەبەرچاویان بێت یان نا ئەوەی ئێمە كردوومانە لە پێناوی یەكرێزی لایانە سیاسیەكانی كوردستانە”.

Back to top button