هاوردەکانی کەلوپەلی تورکیا بۆ کوردستان بە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا یەکێتی هەناردە و هاوردەکاران لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند ڕێژەی هاوردەی کەل و پەلی تورکی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی شاری زاخۆ لە ساڵی 2019 کەمبووتەوە بە نزیکەی 492 ملیۆن دۆلار .
هەروەها ئاماژەیان دا کە ساڵی 2019 کرانەوەی بازاڕەکانی کوردستان گەشەی کردووە و لە 96 وڵات کەل و پەل هاوردە دەکرێت و ڕێژەی هاوردەکردن لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 22 % کەمی کردووە
سەرچاوە : شەفەق نیوز