گۆڕان نایەوێت دۆخی كوردستان چارەسەر ببێت و هەڵمەتی دژایەتی پارتی دەستپێكرد

خواكوڕك
 
وابریارە سبەی شاندی پارتی سەردانی سلێمانی بكات لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕان و بزوتنەوەی ئیسلامی كۆببێتەوە بەڵام هەر لەگەڵ راگەیاندنی سەردانی پارتی بۆ سلێمانی گۆڕان لەمیدیا سێبەر و فەرمیەكانی دا دەستی كردووە بە فرێدانی مەرجی ئیسفزازی و ئەمە جگەلەوەی هەر لەگەڵ سەردانی پارتی بۆ سلێمانی گۆڕان سروە عەبدولواحید گەراندەوە بۆ سلێمانی كە پێشتر سوكایەتی بە پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان كرد،  و لەرێگای پەرلەمانتارەكانی وەك هۆشیار و مەحمود رەزا و هەڵسوراوانی حزبەكەی دەستی كردووە بە هێرش كردن وەك پێشوازی كردنی لە وەڤدی پارتی كە وابریارە سبەی بچێتە سلێمانی و لەگەڵیان كۆببێتەوە.
 
هەر لەو بارەیەوە ئاریان فەرەج سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی هەولێر لە تۆری كۆمەلایەتی فەیس بووك لە پۆستێكی دا لەژێر ناونیشانی (سروە و مەحمود رەزا لە پێشوازی دەسپێشخەری و شاندی پارتیدا) دەنووسێت بڕیارە سبەی پارتی بچێتە لای گۆڕان، ئەمە ئەو دەسپێشخەرییە بوو كە پێكهاتنەوەی سیاسی و وەڵامدانەوەی داوای خەڵكی كوردستان و بەرژەوەندی ووڵات دەیخواست، پارتی كردی.
 
هەروەها فەرەج دەشنووسێت لە بەرامبەردا و لە پێشوازیی نیازپاكی و جدییەت و دەسپێشخەری و شاندەكەی پارتیدا، گۆڕان ئەمڕۆ سروەیان هێنایەوە سەر شاشە، بەوەش ئیكتیفایان نەكرد و مەحمو رەزای خوشكەزای نەوشیروان مستەفایان هێنایە قسە و ووتارێكیان دژی پارتی پێنوسیوە، سەگ بۆنی پێوەناكات.
 
لەكۆتایشدا ئاریان فەرەج دەپرسێت كێ دەیەوێ دووبەرەكی و چەقبەستویی سیاسی و وەزعی ناجۆری كوردستان بەردەوام بێت، گۆڕان یان پارتی؟؟؟
Back to top button