ئێـران 14 کەس دەستگیر دەکات چونکە داوای گەڕانەوەی سیستەمی پاشایەتی دەکەن

 

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئەمڕۆ یەك شەممە گوتیان دەسەڵاتداران 14 کەسیان دستگیرکردووە چونکە داوای گەڕانەوەی سیستەمی پاشایەتی دەکەن کە شای ئێران محەمەد ڕەزا بەهلەوی ڕابەرایەتی دەکرد پێش ساڵی 1979 و لەم بارەیەوە فەرماندەی پۆلیسی قـوم لیوا عەبدلڕەزا ئاغا خانی گوتی توانیمان دەست بەسەر دوو شانە دابگرین کە پێکهاتبوون لە 14 کەس لە لایەنگرانی سیستەمی پاشایەتی

هەروەها لیـوا خـانی گوتی شانە دەستگیرکراوەکان مەشقیان پێ کراوە لەسەر چۆنیەتی هاندانی خەڵك بۆ ئەنجام دانی خۆپیشاندان دژی دەسەڵات و کرداری ئاژاوەگێری و مانگرتن و بایکۆت کردن و توومەتباریان کردن بە کارکردن بە شێوەیەکی نهێنی بۆ ڕوخانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و ڕاستەوخۆ لە دەرەوە لەلایەن ئۆپەزیسیۆنەوە یارمەتی دارایـیان بۆ دەهات

سەرچاوە : الغــد برێس

Back to top button