گوتەبێژی پولیسی هەولێر: لە ساڵی ۲۰۱۹ ، شەش هەزار و ٤۱۱ تۆمەتبار دەستگیركراون
لەگەڵ هاتنی سەری ساڵی نوێ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر ئاماری ساڵێکی کەیس و داوا یاساییەکانی پارێزگای هەولێری بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند ، 87%ی پەڕاوی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس یەكلاكراونەتەوە و نێردراون بۆ دادگاكان، 96 تاوانباریش بڕیاری كۆتاییان بۆ دەرچووە.
هۆگر عەزیز بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لە 1/1/2019 تا 30/12/2019 ، 6 هەزار و 411 داوای یاسایی لە بنكە و نوسینگەكانی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تۆماركراون، لەو كەیس و داوا یاساییانەدا 6 هەزار و 212 تۆمەتبار دەستگیركراون.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، لەكۆی ئەو كەیس و داوا یاساییانەی تۆماركراون، 5 هەزار و 398 كەیس تەواوكراون و پەڕاوەكانیان رەوانەی دادگا كراون، بەو شێوەیەش 87%ی كەیسەكان و پەڕاوی لێكۆڵینەوەكان لە پۆلیسی هەولێرەوە یەكلا كراونەتەوە و نێردراون بۆ دادگاكان.
هۆگر عەزیز وتیشی، لەمساڵدا 96 تاوانبار لە هەولێر بڕیاری كۆتایی دادگایان بۆ دەرچووە.