بە بەڵگە مووچەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دزرا
بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو لە وەزارەتی دارایی عێراق قەبارەی گەندەڵی لە نێو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لایەنگری ئێران ئاشکرا دەکات و تەنانەت مووچەی فەرمانبەرانیشی لێ بەدەر نەکراوە و بە گوێرەی ئەم بەڵگەنامەیەی کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2018 سەرکردەکانی میلیشیای حەشد بڕێکیان دزیوە لە مووچەی ئەندامەکانیان جونکە وەزارەتی دارایی بڕی 600 دۆلاری بڕیبـیەوە بۆ هەر چەکدارێکی حەشد بەڵام ئەندامانی میلیشیاکان تەنها 400 دۆلاریان پـێ دراوە
هەروەها لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە کە وەزارەتی دارایی عێراق داوای ڕوون کردنەوەی کردووە لە دەستەی حەشد لە بابەتی بڕینی بەشێکی مووچەی ئەندامانیان و ئەم پارەیە بۆ کوێ چووە ؟ جونکە هەریەکە لە لیوای 11 و لیوای 26 مووچەی مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە و بڕی 750 هەزار بۆ هەر چەکدارێك بەڵام ئەوەی بە دەستیان گەیشتووە تەنها 525 هەزار دینار بووە ، و ئەوەی زیاتر جێ پرسیارە تیرۆر کردنی قاسم زوبێدی بەڕێوەبەری دارایی میلیشیای حەشد لە نێو نووسینگەکەی لە ساڵی 2018 لە لایەن کۆمەڵە چەکدارێك بووە
سەرچاوە : سکای نیوز