سیناتۆرێك:لەسەر هێڕشەکەی کەرکووک پێویستە وەڵامی ئێران بدەینەوە
دوای هێرشی سەر بنكەی كەی وەن و كوژران و بریندار بوونی چەند سەربازێكی ئەمریكی سیناتۆرێكی ئەمریكا بە پێویستی دەزانێ بە شێوەی سەربازی وەڵامی ئێران بدرێتەوە
تۆم كۆتن سیناتۆرێكی كۆماریەكانەو داوای وەشاندنی گورزی سەربازی دەكات لە ئێران چونكە پێی وایە ئێران لە پشت ئەو هێرشەوەیە
كۆتن دەڵێت بۆ ئەوەی ئێران تێبگات كە خوێنی ئەمریكیەكان هەرزان نییە دەبێت وەڵامی توند و خێرای ئێران بدەینەوە