له‌ ئه‌نجامی هێڕشێكی چه‌كداری له‌ ئه‌مریكا پێنج كه‌س بریندار بوون

 

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر ماڵی حاخامێك كه‌ له‌ نزیك په‌رستگه‌یه‌كی جووه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌ی مۆنسی سه‌ربه‌ شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا پێنج كه‌س برینداربوون.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌شیۆسه‌ید پرێش ڕایگه‌یاند كه‌ له شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا هێرشبه‌رێك به‌ ده‌مامكه‌وه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی حاخامێك‌، كه‌ له‌ كه‌رتی رۆكلانده‌ و به‌ دووری سی میل ده‌كه‌وێته‌ باكووری نیویۆرك به‌و هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌سی برینداركردووه‌ .
هه‌روه‌ها له‌و باره‌یه‌وه‌ پۆلیس رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای رووداوه‌كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ ڕایكردووه‌ و شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه‌ و پۆلیسیش له‌و شوێنه‌ ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ی ته‌ندروستیش ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ‌ باری ته‌ندرووستی دوو له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌ .

Back to top button