ئاڵمانیا بودجەیەکی زیاتر بۆ ئاوارەکانی سووری تەرخان دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/webste-qalb-wena-162.jpg)
ئاڵمانیا بڕیاری داوە بودجەیەکی زیاتر بۆ پەنابەرانی سووری تەرخان بکات ، ئەوە لە کاتێکدایە کە بە هۆی بۆردوومانەکانی ئەم دوواییەی ئیدلیب بۆ جارێکی تریش نزیک بە 235 هەزار کەسی تر ئاوارە بوون .
هایکوماس وەزیری درەوەی ئاڵمانیا هاوکات داوای ڕاوەستانی هێرشەکانی سەر ئیدلیب و دەکات و داواش دەکات یارمەتی زیاتری ئاوارەکان بدرێت .
هایکوماس دەڵێت دۆخی مرۆڤەکان لە ئیدلیب لەوپەڕی خراپی دایەو جاربەجاریش هێرشەکان بەرفراوانتر دەبن .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە درێژەدا دەڵێت : لەو سەرمای زستانەدا بە هەزاران کەس لە سەرشەقامەکان ماونەتەوە بۆیە پێویستە هەرچی زووتر هێرشەکان ڕابگیرێت