وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی رووسیا دەکات
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی رووسیا دەکات و لە گەڵ سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە .
ئاژانسی هەواڵی فارس دەنووسێت تەوەری کۆبوونەوەکە داهاتووی رێکەوتنی ئەتۆمی و دۆخی هەنووکەیی ناوچەیی دەبێت .
هەر بە پێی زانیاری ئەم سەرچاوەیە ئەم سەردانەی زەریف لە کاتێکدایە کە مۆڵەتی 60 رۆژەی چوارەمی ئێران بە وڵاتانی ئەورووپایی تەنیا یەک هەفتەی ماوە .
ئەو سەردانە هاوکاتە لە گەڵ بەرێوەچوونی مانۆڕی سەربازی دەریایی وڵاتانی ئێران و رووسیا و چین کە رۆژی هەینی دەستی پێکردووە