ئەمریکا بارەگایەکی حزبوڵلای عێراقی کردە ئامانجی مووشەکی
ناوەندی فەرماندەیی کەتیبەکانی حزبوڵلای عێراق کە دەکەوێتە ناوچەی ( قائم ) لە سەر سنووری سووریا لە لایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە کرایە ئامانج .
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق لەمبارەوە ئاشکرای دەکات بە ئاشکرا ئەم بارەگایە لە لایەن فرۆکەکانی ئەمریکاوە بۆردومان کراوە ، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا سەبارەت بەم هەواڵە کاردانەوەی نەبووە .
ئەم بارەگایە سەربە لیوای 45 ی حەشدی شەعبی بووە و گومانەکان دەری دەخەن پیلانی هێرشەکانی سەر بنکەی کەیوان لەوێوە داڕێژرابێت