ئەمریکا زانیاری ئەمنی داوەتە رووسیا

 

لە راگەیەندراوێکی کۆشکی کرێملین دا هاتووە ، ڤلادمیرپۆتن و دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەردەام بوون لە پێدانی زانیاری ئەمنی لە نیوان دوو وڵاتدا .

 

ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە دەکات لە ماوەی پەرە ئەستاندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست تا ئێستا ترەمپ و پۆتن زیاتر لە 16 جار پێوەندی تەلەفۆنیان پێکەوە بووە .

 

لە دووایین پێوەندیدا سەرۆکی هەردووک وڵات جەختیان لە سەر هاوئاهەنگی زیاتری هەمەلایەنەی سەربازی و ئەمنی کردۆتەوە ، هەر وەها پۆتن بە شێوەیەکی تایبەت سوپاسی ترەمپی کردووە سەبارەت بەوەی ئەمریکا زانیاری زۆر تایبەت و هەستیاری ئەمنی خستۆتە بەر دەستی رووسیا کە زۆربەیان ڕێگر بوون لە چالاکیە تیرۆریستیەکان .

Back to top button