ئەمریکا بۆردومانی بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ئەستۆ دەگرێت

لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەت و بە پەلەدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ” پێنتاگۆن ” بەرپرسیارەتی وڵاتەکەی بۆ بۆردومانی بارەگاکانی حزبووڵلای عێراقی سەر بە لیوای 45 ی عەشدی شەعبی پشتڕاست دەکاتەوە .

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە 5 بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی کە سەر بە ئێرانن لە لایەن هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکاوە بۆردومان کراون کە 3 بارەگایان لە عێراق و 2 ی تریشیان لە ناو خاکی سووریا دان .

 

هاوکات ئاشکرای کردووە ئەوە وڵامێکە بۆ ئەو هێرشانەی لە ڕێگەی ئەوان و بە پلانی ئێران دەکرێتەسەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانیان لە عێراق .

Back to top button