وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل : ئێران هەڵەیەک بکات ئەمریکا لە ناوی دەبات

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ، یسرائیل کاتس وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر کەتایبی حزبوڵلا لە عێراق و سووریا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند .

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت ئەوە یەکەم هەنگاوی مەترسیداری ناوچەییە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو هیزانەی ژێر دەسەڵاتی تارانن ، ئەگەر بێت و کۆماری ئیسلامی هەڵەیەک بکات ، زبرێکی وەها کاریگەری پێدەکەوێت لە چاوەڕوانی هیچکەس و لایەنێکدا نەبووبێت .

Back to top button