به‌خواردنى سێ كێوى خۆت له‌م نه‌خۆشییانه به‌دوور بگره
كێوى یه‌كێكه له‌میوه وه‌رزییه گرنگه‌كان ، هه‌ربۆیه ڕۆژانه پشت گوێ ى مه‌خه و گرنگى ته‌واوى پێ بده و به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه توشى فشارى خوێن(په‌ستانى خوێن)بوونه‌ته‌وه ، زیاتر پێویستییان به‌خواردنى كێوى هه‌یه.
كێوى به‌هۆى ئه‌و تامه مزرهمهنییهى كه هه‌یه‌تى تواناى دابه‌زینى فشارى خوێن هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێژه‌ى شه‌كره داده‌به‌زێنێت .
هه‌ربۆیه ده‌توانیت له‌ڕۆژێكدا دوو بۆ سێ كێوى بخۆیت به‌ته‌واوى كۆنترۆڵى په‌ستانى خوێنت ده‌كات .
بۆ باش بوونى لایه‌نى ته‌ندروستیت كێوى بخۆ له‌جیاتى سێو‌و ، چونكه كێووى زیاتر ئه‌و ماددانه له‌خۆ ده‌گرێت كه تواناى هاوسه‌نگ كردنى په‌ستان و شه‌كره‌ى خوێنیان هه‌یه .