ئه‌م جووڵه و وه‌رزشه له‌سه‌ردانى پزیشك دوورت ده‌خاته‌وه
ڕۆژانه ئه‌نجام دانى وه‌رزش و جووڵه‌ى له‌ش زۆر گرنگه له ماڵه‌وه یان له هۆڵى له‌ش جوان ئه‌نجامى بده‌ى و كاتێكى بۆ ته‌رخان بكه‌یت.
چونكه كۆمه‌لێك سوودى ته‌ندروستیت پێ ده‌گه‌یه‌نێت كه چى تر پێویست ناكات سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت و دا‌و ده‌رمان به‌كاربهێنیت . به‌یانیان دواى نان خواردن خۆت له‌ماڵه‌وه ده‌توانى هه‌ر جووڵه‌یه‌كى له‌ش كه بته‌وێت ئه‌نجامى بده‌ى و وه‌رزش بكه‌ى ، یان ئامێرى وه‌رزشیت هه‌بێت جووڵه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ى له‌وه‌ش گرنگتر مه‌له‌كردنه كه ده‌بێت توش بووانى نه‌خۆشى شه‌كره زۆر گرنگى پێ بده‌ن.
وه‌رزش له‌م كێشانه ڕزگارت ده‌كات:-
• كالۆرى له‌ش داده‌به‌زێنێت .
• ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێندا ده‌گرێت .
• چه‌وورى له‌ش ده‌توێنێته‌وه .
• یارمه‌تیت ده‌دات باشتر بخه‌ویت .
• لایه‌نى ئاره‌زووت به‌ره‌و باشتر ده‌بات .
• ڕزگارت ده‌كات له دوودڵى و گرژى ده‌روونى و ئاڵۆزى مێشك .
• خێرا لێدانى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت و ڕێژه‌ى كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت .