کوڕ و باوکێک بەدەستڕێژی گولە کوژران

لە شاری کەرکوك دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێک کرا بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک کوژران و دوو ژنی دیکەش بریندار بوون.

بەپێێ زانیارییەکان روداوەکە لە گەڕەکی رزگاری رویداوە  و بریندارەکان هەردووکیان ئافرەتن.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی کەرکوك رایگەیاندوە روداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایتیەوە بووە.

باوکەکە ناوی “سالم نوری”یە تەمەنی 54 ساڵە و کوڕەکەش ناوی “هەڵمەت سالم”ە و تەمەنی 28 ساڵە.

Back to top button