سەدر: شەڕی ئەمریکا و ئێران کۆتایی بە عێراق دەهێنێت
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگەیاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیە عیراق بخزێنرێته ناو شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش نیە ئاماژەی بەوەشکرد پێویسته گه‌لانی عیراق ده‌نگ هه‌ڵبڕن و ئیدانەی شه‌ڕ و به‌زۆر خزاندنی عیراق بۆ ناو ئه‌و جه‌نگه بكه‌ن.
ئەمڕۆ رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا هۆشداری دایە سەرکردەکانی عێراق کە دەبێت شەڕی ئەمریکا و ئێران لە عێراق دووربخەنەوە، وڵات نەخزێندرێتە ناو ئەم جەنگەوە و نەبێت بە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
سەدر داوای لە خەڵکی عێراقیش کردووە هەڵوێستیان هەبێت و هەڵگیرساندنی ئەم شەڕە لەسەر خاکی وڵاتەکەیان رەتبکەنەوە.
دوێنێ ئەمریکا بۆردومانی پێنج بارەگای حزبوڵای لە عێراق و سوریا کرد و بەپێی دوایین ئاماری حەشدی شەعبیش لە هێرشەکاندا ٢٥ بەرپرس و چەکدار کوژراون و ٥١ چەکداری دیکەش بریندار بوون.
وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکاش رایانگەیاند، هێرشەکانیان سەرکەوتوو بووە و وەڵامێک بووە بۆ هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندی و گیانی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق.