تەقینەوەیەك لە کەرکوك روویدا

بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە نزیك ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پۆلیسی کەرکوك لەسەنتەری شارەکە رویدا.

به‌گوێڕه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتوون، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە تەنیشت پردی گەڕەکی غەرناتەی شاری کەرکوک لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک لەسەنتەری شارەکە رویداوە.

تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیس بەتەواوەتی تێکشکاوە.

Back to top button