سەرۆكی پەرلەمانی عیراق: بۆردومانی بارهگاكانى حەشدی شەعبی لهلایهن ئهمریكاوه شكاندنی سەروەری عیراقە
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەركۆنەی بۆردومان كردنی ھێزەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمەریكا دەكات و داوا دەكات هەموو لایەك دان بە خۆیاندا بگرن.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكات كە كرایە سەر كەتبەكانی حەشدی شەعبی، ئەو كردەوەیە بە ئامانجگرتنی سەروەری عێراق لەقەڵەم دەدات.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: لە كاتێكدا داوا لە هەموو لایەك دەكەین دان بە خۆیاندا بگرن، هاوكات دووبارە داوا دەكەین كە سەرجەم هێزەكان لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندا بن، ھاوكات پابەندبوون بە پاراستنی نێردە دیپلۆماتیەكان و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەسەر خاكی عێراقن و لەسەر داوا و رەزامەندی حكوومەت، و هەوڵەكان یەكبخرێت بۆ تەواوكردنی جەنگ لەدژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
ئەمە دوای ئێوارهی دوێنێ یهكشهممه 29/12/2019 فڕۆكه جهنگییهكانی ئهمهریكا 5 بنكهی كهتیبهكانی حزبوڵڵای عێراقی و حەشدی شەعبیان له سنووری عێراق و سووریا كرده ئامانج. 3 بنكهیان له ناو خاكی عێراقدا بوون له پاریزگای ئهنبار، دوو بنكهی دیكهشیان لهناو سووریادان و به بنكهی سهربازیی میلیشیاكانی سهر به ئێران ناو دهبرێن. بەگوێرەی دوایین ئاماریش 25 چەكداری ئەو ھێزانە كوژراون و زیاتر لە 50 چەكداری دیكەش برینداربوون.