فایەق شێخ عەلی بۆ هادی عامری: پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرم لە گۆڕەپانی تەحریر لە سێدارەت دەدەم
فایەق شێخ عەلی په‌رله‌مانتاری ئێستای عێراق و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بنیادنان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرم یه‌كه‌م كارم دادگاییكردنی عامری ده‌بێت به‌تۆمه‌تی كوشتن و دزیكردن.
فایەق شێخ عەلی یەکێکە لە کاندیدانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هادی عامری بە هۆکاری “کوژارنی خۆپیشاندەران و دزینی ملیاران دۆلار” تۆمەتبار دەکات و لەبەرامبەر ئەو کارەشدا هەڕەشەی ئەوەی لێدەکات ئەگەر دەسەڵات بگرێتە دەست “لە گۆڕەپانی تەحریر لە سێدارە”ی دەدات.
فایەق شێخ عەلی دەربارەی سەرۆکی هاوپەیمانی بنیاتنان دەشڵیت، ئەو کاتەی دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بەرامبەر تۆ و دارودەسەتەکەت دەکرد، لەگۆڕەپانی تەحریر لە سێدارەت دەدەم.
دوێنێش فایه‌ق شێخ عه‌لی باسی لەوەکرد، ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرم یه‌كه‌م كارم دادگاییكردنی عامری ده‌بێت به‌تۆمه‌تی كوشتن و دزیكردن.
هادی عامری كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی بنیادنان ده‌كات هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ناساندوه‌و هه‌فته‌ی رابردوش، به‌فه‌رمی ئه‌سعه‌د عیدانی وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیاریكرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه.
شێخ عەلی،