تورکیا 70 کەس دەستگیر دەکات کە زۆرینەیان عێراقین
دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەمڕۆ دوو شەممە 70 کەسی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەیان دەستگیر کرد بە گومانی پەیوەندیان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و تەنها لە شاری ئەنقەرە 33 کەس دەستگیرکران کە زۆربەیان عێراقین جگە لە دەستبەسەر کردنی کەسانی دیکە لە شارەکانی باتمان و قەیسەری و ئەدەنە
ئەمە لە کاتێکدایە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی دژی چەکدارانی ڕێکخراوی داعشی ڕاگەیاند لە چەند مانگی دوایی دا و هەندێ لە دەستگیرکراوان ڕادەستی وڵاتەکانیان کرانەوە و لە هەفتەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند تەنـها لە شاری ئیستەنبول 20 کەس دەستگیر کراون