بزانن ئێران لەیەک ساڵدا چەندە بەروبوومی کشتوکاڵی هەناردەی عێراق کردووە

ئێــران لە ماوەی ساڵێك دا بە بەهای یەك ملیار دۆلار بەروبوومی کشتوکاڵی هەناردەی عێراق کردووە

 

گومرگی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند ڕێژەی هەناردەی بەروبوومی کشتوکاڵیەکانی لە ماوەی ساڵێك دا بۆ عێراق گەیشتووتە 921 ملیۆن دۆلار و لەم بارەیەوە گومرگی ئێران گوتی هەناردەی مێوە و بەروبوومی کشتوکاڵیەکان لە ساڵی ڕابردووی هەتاوی کە لە 20 ی ئازاری 2019 کۆتایی دێت گەیشتە ملیارێك و 589 ملیۆن دۆلار و بە کێشی 4 ملیۆن 77 هەزار تەن

 

هەروەها کومرگی ئێران ڕوونی کردەوە کە عێراق و ئیمارات و ڕوسیا لە هاوردەکارانی سەرەکی مێوە و بەروبوومی کشتوکاڵیەکانی ئێـرانـن و شایەنی باسە هەنارەکانی ئێران بۆ عێراق گەیشتووتە 921 ملیۆن دۆلار و بۆ ئیمارات گەیشتە 153 ملیۆن دۆلار و بۆ ڕوسیا گەیشتە 130 ملیۆن دۆلار

Back to top button