زیندانیکردنی ژنە پەرلەمانتارێکی عێراقی بەتوومەتی کڕینی کورسیەکی پەرلەمانی بە 250 هەزار دۆلار

 

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی ئاشکرای کرد لە دوای لێکۆڵینەوە لەم دۆسێیە و ڕەوانەکردنی بۆ دادوەر دادگای تاوانەکانی کەرخ کە تایبەتە بە دۆسێیەکانی دەستپاکی بڕیاری زیندانی کردنێکی توند بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەرچوواند بۆ یەکێ لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی خولی پێشوو بە پێ مادەی 312 لە یاسای ســزادانی عێراقی

 

هەروەها ئاماژەیان دا بڕیاری زیندانیکردنەکە بە پێ تۆمارێکی دەنگی هات کە بڵاوکرایەوە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان و تیادا هاتووە کە توومەتبار کورسیەکی پەرلەمانی کڕیوە لە ساڵی 2018 بە بەهای 250 هەزار دۆلار وبە پێ مادەی 312 لـە یاسای سزادانی عێراقی هەر کەسێك داوای کرد یاخود شتێك وەرگریت بە ناوی بەرتیل زیندانی دەکرێت

Back to top button