نوێترین زانیاری دەربارەی تەقینەوەکەی کەرکوک
بە پێی ئەو زانیاریە تایبەتانەی لە دەزگا ئەمنیەکانەوە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە بنکەیەکی تری حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج .
ئەمڕۆ سەرلەبەیانی فڕۆکەیەکی نەناسراو هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ناو فرۆکەخانەی کەرکوک ، بە جۆرێک کە بە گشتی خاپووری کردووە .
ئەو بنکەیە کە پێک هاتبوو لە هۆڵێکی گەورە ، پێشتر شوێنی ڕاهێنانی مەشقی سەربازی ئەمریکیەکان بووە کە لە ئێستادا بە دەست هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران بووە .
تا ئیستا زانیاری خەساری گیانی ئەم هێرشە روون نەکراوەتەوە .