له پاره‌ی پترۆ دۆلار 150 هه‌زاردیناری دیكه بۆ مامۆستایان ته‌رخان كرا
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، دەرماڵەی هاندان له 1/12/2016 بۆ مامۆستایان هه‌ژمارده‌كرێت و بڕەكەیشی بۆ دەرەوەى شار ١٥٠ هەزار و بۆ ناو شار ١٠٠ هەزار دیناره، ئه‌مرۆش پارێزگای كه‌ركوك بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ مامۆستان ته‌رخان ده‌كات.
بەڕێوەبەری پەروەردەی بەشی کوردی لە کەرکوک رایگه‌یاندووه، بەبڕیاری پارێزگار و ئەنجومەنی شارەوانی بارێزگای کەرکوک بڕی یەک ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە بۆدابەش کردنی بەسەر مامۆستایان و وانەبێژاندا.
شێرزاد ڕەشید ئه‌وه‌شی ڕاگەیاندووه، سبەی دەست بە دابەشکردنى ئەو پارەیە دەکرێت و مامۆستایان ١٥٠ هەزار و فەرمانبەرانیش بڕى ١٠٠ هەزار دیناریان پێدەدرێت.
بەڕێوەبەرى پەروەردەى بەشی کوردى کەرکوک ڕاشیگەیاند، ئەو بڕە پارەیە سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران دەگرێتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە ٦ھەزار مامۆستا و ٢٥٠٠ فەرمانبەرەن.