عەبدولمەهدی زانیاری هەبووە لەسەر گورزی ئەمریکا و ئاگاداری حەشدی نەکردووتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کرد کە وەزیری بەرگری ئەمریکا مارك ئەسبەر بـە سەرۆك وەزیرانی دەست لەکار کێشاوە عادل عەبدولمەهدی ڕاگەیاندووە ئەمریکا گورزێك لە بارەگای کەتیبەکانی حیزبوڵلای عێراقی دەوەشێنیت و دووپاتی کردەوە کە عەبدولمەهدی هۆشداری پێ نەداون

 

هەروەها سەرچاوەکان ئاشکرای دەکەن  سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەر  هەڕەشەکانی ئەمریکای بە وەشاندنی گورزێکی تۆڵەکردنەوە بۆ سەر بارەگاکانی حیزبوڵلای  بە هەند وەرنەگرتووە و تەنها بــە ئەمریکیەکانی ڕاگەیاندووە کە کارێکی لەم شێوەیە بارودۆخی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی دەبات

Back to top button