سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە دەکات
لەو پرسەنامەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی ناوادەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە دەردەبڕیت و هیوای سەبووری بۆ دڵی کەس و کاری ئاواتە خوازە .
ئاسۆ عەمەر سوارە رۆژی دووشەممە لە تەمەنی 54 ساڵیدا بە نەخۆشیەکی کوت و پڕ کۆچی دوایی کرد
دەقی پرسەنامەکە
بەداخهوه هەواڵی كۆچی ناوادهی هونەرمەند و ئهكتهرى دیار ئاسۆ عومەر سوارەم پێگهیشت.
بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە خانهوادهى بهڕێزیان، له كەسوكار و هاوڕێ و دۆستانی، لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی سلێمانی و كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخهمیانم. خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو به بەهەشتى خۆى شاد بكات.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان