ئێران هه‌ڕشه له ئه‌مریكا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته به زووترین كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكشێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی نزیك له ئێرانی له نێو خاكی عێراق و سوریا بۆردوومانكرد، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لەناوچەکەدا شوێنێک نییە بۆ هێزەکانی ئەمریکا و پێویستە له ناوچەكە بكشێنه‌وه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران، حوسین خانزادی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ناوچەکەدا چیتر شوێنێک نەماوە بۆ هێزەکانی ئەمریکا و پێویستە بكشێنه‌وه. چه‌نكی سەردەمی جموجوڵی ئازادانەی ئەمریکا لەناوچەکە بەسەرچووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه بۆچوونی ئیران پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە پێویستی بەهاتنی هێزی بیانی نییە، بەڵکو هێزەکانی ناوچەکە خۆیان لەتوانایان دا هه‌یه ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن. حوسین خانزادی هیواشی خواست وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هاوبەشی ئێران بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایشی زیاتری ناوچەکە .