رووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی هێڕشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا كرد

 

دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی نزیك له‌ ئێرانی له‌ نێو خاكی عێراق و سوریا بۆردوومانكردرووسیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كه‌تائیبی حیزبوڵڵای سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد.

دیمیتری پیسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ” کرمیلن له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ونیدا رایگەیاند: مۆسكۆ سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارنه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری رێگری و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی له‌ دژی تیرۆر به‌ ئه‌رێنی ده‌زانێت. هاوكات سه‌رجه‌می ئه‌و رێكارنه‌شی كه‌ده‌بنه‌ هۆی ئاڵۆزی و ناسه‌قامیگیری له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ نه‌رێنی لێك ده‌داته‌وه‌.

كوته‌بێژی كرملین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه‌ی بۆ سه‌ر كه‌تائیبی حیزبوڵڵا، رووسیای ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

Back to top button