نوری حه‌مه عه‌لی: داعش بووه‌ته هه‌ڕشه‌یه‌كی جددی بۆسه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو جموجۆله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رووی له زیاد بوونكردن، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له کەرکووک پردێ ئاشكرای ده‌كات كه له داهاتوودا داعش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی جددی چونكه رۆژ به رۆژ ژماره‌یان زیاد.
نووری حه‌مه عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له کەرکووک پردێ رایگه‌یاند ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێزەکانی عێراق ده‌یانه‌وێت بیکەن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپەراسیۆن له ناوچه كوردستانییه‌كان بەڕێوە ببەن، سوودی نابێت، چونكه به‌و جۆره بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆن كاریگه‌ریی نابێت و داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه داعش له‌به‌ر چاوی هێزەکانی عێراق و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبین
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له کەرکووک پردێ گوتیشی: نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه و به‌شێك له به‌رپرسانی عێراق وای كردووه كه داعش ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندا بێت و زیاتر مه‌ترسی بنێتەوە، چونكه له هه‌ندێك شوێن وای لێ هاتووه ژماره‌یان گه‌لێك زۆره، له سنووری کەرکووک تا ده‌گاته مووسڵ و دیاله به‌ئاشكرا جموجووڵیان هه‌یه.”
حه‌مه عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد: “ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری جددی و به‌په‌له‌ی بۆ نه‌كرێت، ژماره‌یان به جۆرێك زیاد ده‌بێت و شۆڕ ده‌بنه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك و په‌لاماری گه‌وره بده‌ن و هێرش بكه‌ن و وه‌كو پێشوو ناوچه‌کە داگیر بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسیدارن نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق