ئهڵمانیا: له بهرلین كهسێك تهقهی له نێو مۆلێك كرد
رووداوێکی تەقەکردن لە نێو مۆڵێکی بەرلین روویدا، پۆلیس دەڵێت، رووداوەکە پەیوەندی بە دزیکردنەوە هەبووە لە نێو مۆڵەکەدا.
پۆلیسی ئەڵمانیا لە توویتێکیدا رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە چەکدارێک لە نێو یەکێک لە مۆڵەکانی بەرلینی پایتەختی دەستیکردووە بە تەقەکردن.پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکە ئاشکرانەکردووە و هاوکات باسی لەوە نەکردووە لە رووداوەکەدا کەس برینداربووە یان نا.
هەروەها پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە و ئاماژەی بەوەشداوە رووداوەکە پەیوەندی بە هەوڵێکی دزیکردنەوە هەبووە لە نێو مۆڵەکەدا.