ڕاگەیێندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە بارەی دابەشکردنی نەوت

 

دوای ئەوەی چەند میدیایەک بڵاویانکردە کە دابەشکردنی نەوت وەستاوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی دابەشكردنی بەشەنەوتی هاوڵاتیان بڵاوكردەوە و رایدەگەیێنێت، دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنداروێکی دا کە کۆپیەکی دەستس دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ڕایگەیاندووە، بە راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتەكەمان بەردەوامە لە دابەشكردنی نەوتی سپی و ئێستا وەك قۆناخی یەكەم بەشێكی زۆری ناوچە شاخاوییەكان نەوتی سپییان پێیگەیشتووە.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە كە بەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت “دوای ناوچە شاخاوییەكانیش وەزارەت بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵدەدات بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ گشت هاووڵاتییان لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستاندا”.

Back to top button