سودەکانی خواردنی سێو بە توێکڵەوە
پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام جەخت لە سودی میوەكان دەكەن و ئاماژە بەوە دەكەن كە بەشێكی میوەكان سودەكانی لە توێكڵەكەیدا كۆبۆتەوە، یەكێك لەو توێكڵی میوانەش كە سودێكی زۆری بۆ تەندرستی لەش هەیە توێكڵی سێوە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە، توێكڵی سێو سودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانی قەڵەون و دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش و تواندنەوەی چەوری لەشیان.
ئەو كاریگەرییەی توێكڵی سێو دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ترشی یۆرسۆلیك لەپێكهاتەكەیدا، كە یارمەتی تواندنەوەی چەوری لەش دەدات بە تایبەت خانەكانی چەوری قاوەی كە بە ئاسانی ناتوێنەوە.
پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لەكاتی خواردنی سێودا توێكڵەكەی پاك نەكەن و بەو توێكڵەوە بیخۆن، بۆ ئەوەی لەو سودانەی بێبەش نەبن