وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە نوسراوێکی فەرمیدا داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان دەکات، فەرمانبەرانیان ئاگادار بکرێنەوە لەبارەی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژووی له‌سه‌رکردووە داوا كراوه، ھەر فەرمانبەرێک لە ھەر پلە و پایەك بێت، تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ بکاتەوە و تابلۆی ژمارە کاتی، یان تابلۆی ساختە بەکار بھێنێت رووبەڕووی سزای توند ده‌بێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لێكردنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل و به‌ستنی تابلۆی ساخته، رێگە خۆشکەر دەبن بۆ زیادبوونی تاوان و شاردنەوەی راستییەکان.