موقته‌دا سه‌در: ئاماده‌م ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌ربكه‌م

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ رێگه‌ی سیاسی و یاسایی و به‌ هاوكاریی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ عیراق ده‌ربكات.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا موقتەدا سەدر، رابه‌ری رەوتی سەدر كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گورزه‌ ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر گروپی حزبوڵای عیراق ده‌ریكرد، رایگه‌یاندوه‌: پێشتر هۆشداریمان دا لە خراپی دەرئەنجامەكانی تێوەگلانی عیراق لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و وتمان چیتر عیراق و گەلەكەی بەرگەی ئەو رەفتارە سەركێشانە ناگرن.
راشیگەیاند ، ئامادەم ئەمریكا بە رێگەی سیاسی و یاسایی دەربكەم و پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه‌ “ئایا كەس هەیە سەرمانبخات؟… ئەگەر نەكشانەوە ئەوا هەڵوێستێكی دیكەمان دەبێت” بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپە چەكدارەكاندا.
رابه‌ری رەتی سەدر راشیگەیاندووه‌ ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، گەندەڵی بەربڵاوی عیراق و بۆشایی نێوان سیاسەتمەداران و گەلی قۆستوه‌تەوە و داواش لە لایەنەكان دەكات لە پێناو خۆشگوزەرانی خەڵك و پاراستنی كەرامەتیاندا سازش لە بەرژەوەندییەكانی خۆیان بكەن.
Back to top button