كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. به‌فر و باران ده‌بارێ.. سبه‌ى چوار شه‌ممه‌له‌…

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك نمه‌باران و به‌فرێكى كه‌م ده‌بارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه‌ 1/1/2020، لە هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى نمه‌باران و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

 

1111 

Back to top button