ماڵی سەرکردەیەکی حزبی دەعوە سوتێندرا

لەبەرامبەر کوژرانی چلاکوانێکی پارێزگاکە، ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە پارێزگای زیقار هەڵیانکوتایە سەر کۆمپانیایەکی بەڵێندەرایەتی و ماڵی سەرکردەیەکی حزبی دەعوە و سوتاندیان.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردوە، وەك وەڵامدانەوەی کوژرانی یەکێك لە چالاکوانەکانی ناو خۆپیشاندانەکانی زیقار، ژمارەیەک خۆپیشاندەر کۆمپانیایەکی بەڵێندەرایەتیان سوتاند کە سەر بە پارێزگاری زیقارە.

باس لەوەشکراوە، خۆپیشاندەرەکان پاش سوتاندنی ئەو کۆمپانیایە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی (توعمە ئەسەدی) سەرکردە لە حزبی دەعوە و جێگری سەرۆکی ئەنجومە نی پاریزگای زیقار و سوتاندویانە.

شه‌وی ڕابردوو، له‌دوای داخستنی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی خێرای شاری ناسڕیه‌، خالد خه‌فاجی  چالاكوانی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا.

Back to top button