لایەنگرانی حزبوللا ی عێراقی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغـدا سوتاند

 

ئەمڕۆ سێ شەممە لایەنگرانی حزبوللا ی عێراقی هەوڵیان دا بچنە نێو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغـدا و لە پێش باڵیۆزخانەکە ئاڵای ئەمریکایـان سووتاند و چەندین دروشمیان بەرز کردەوە و داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و دەرکردنی باڵیـۆزیان دەکرد و شایەنی باسە پێشتر هەموو کارمەندە سەرەکیەکانی نێو باڵیۆزخانەکە شوێنەکانیان چۆڵ کرد.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات کە فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە هێرشێکی تۆڵەکردنەوەیان کردە سەر 5 بارەگای کەتیبەکانی حیزب اڵلە لە عێراق و سوریا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button